پێکەوە فێر دەبین چۆن فیلمێکی باش بە مۆبایل دروست بکەین
وۆرکشۆپی کراوە بۆ هەمووان بە درێژاییی ماوەی پێشکەشکردن، پاشان تاقیگەیەکی ڕێنمایی بۆ دە کاندیدە کۆتاییەکە. هەر قۆناغێک لێهاتووییەک لات جێ دەهێڵێت، بیبەیتەوە یان نا

تەوەرەکانی وۆرکشۆپ

وێنەگرتن بە مۆبایل
پێکهاتە، جێگیرکردنی شۆت، ڕووناکیپێدان (ئێکسپۆژەر)، و گۆشەکانی وێنەگرتن. پێش وێنەگرتن: لێنزەکە پاک بکەرەوە و ئێکسپۆژەر قوفڵ بکە

نووسینی سیناریۆ
گۆڕینی بیرۆکە بۆ دیمەنی شیاوی وێنەگرتن، و ستۆریبۆردێکی سادە پێش یەکەم شۆت

دەنگ
تۆمارکردنی دەنگێکی ڕوون بە ئامرازی بچووک و بەردەست. دەنگ جیاوازی دروست دەکات

مۆنتاژ
ڕیتم، بڕین، و هەناردەکردنی فیلم بە تایبەتمەندییە داواکراوەکان
شێوەکانی فیلم
نموونەی تەکنیکی بۆ هەر شێوەیەک: بنیاتی سینەمایی ئاسۆیی، نووسین بۆ شاشەی ستوونی، و بەڕێوەبردنی ئەکتەر و دیزاینی جووڵەی کامێرا لەناو دیمەندا
- ئاسۆیی — پێکهاتەیەکی سینەمایی پان کە لەگەڵ شاشەی گەورە دەگونجێت
- ستوونی — چیرۆکێک کە لە یەکەم شۆتەوە بۆ شاشەی مۆبایل بنیات نراوە

تیمە بچووکەکەت
وێنەگرتن، دەنگ، و ڕووناکی. تیمێکی سێ کەسی بەسە بۆ دروستکردنی فیلمێک، و دەتوانیت بە تەنهاش دەست پێ بکەیت
وۆرکشۆپی دیجیتاڵ لە هەر شوێنێکەوە
وۆرکشۆپە ناساندنییەکان لە دوورەوە پێشکەش دەکرێن، و بە تۆمارکراوی و وەرگێڕدراوی بەردەست دەبن بۆ ئەوانەی بەهۆی جیاوازیی کاتەوە ناتوانن ئامادە بن. لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆتەوە ئامادە بە و ڕاستەوخۆ بە مۆبایلەکەت جێبەجێی بکە
وادەکان و ڕاهێنەران
وۆرکشۆپە ناساندنییە دیجیتاڵەکان لە نێوان کانوونی دووەم و شوباتی 2027دا چڕ دەبنەوە بەپێی پلانی جێبەجێکردن. وادە ووردەکان و ناوی ڕاهێنەران دوای پەسەندکردنیان ڕادەگەیەندرێن

UniReel Lab بۆ کاندیدە کۆتاییەکان
تاقیگەیەکی پەرەپێدان کە دە کاندیدە کۆتاییەکە دەچنە ناوی
وۆرکشۆپی پێشکەوتوو
کاری ڕاستەوخۆ لەسەر فیلمی هەر کاندیدێکی کۆتایی لەگەڵ ڕێنماکارانی پرۆفیشناڵ
دانیشتنی پیشەیی
چۆن پڕۆژەکەت پێشکەش بکەیت و پۆرتفۆلیۆی پیشەییت بنیات بنێیت
پرۆفایلی ناساندن
ناساندنی داهێنەران و زانکۆکانیان لەناو کەرەستەکانی فیستیڤاڵدا
تۆڕی هاوبەشەکان
ناسینی هاوبەش و لایەنە پیشەییە بەشداربووەکانی ئەم خولە